جەماڵ کۆچەر: داواکاری حکومەت تووشی سورسوڕمانی كردووین
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • جەماڵ کۆچەر: داواکاری حکومەت تووشی سورسوڕمانی كردووین

جەماڵ کۆچەر: داواکاری حکومەت تووشی سورسوڕمانی كردووین

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
جەماڵ کۆچەر: داواکاری حکومەت تووشی سورسوڕمانی كردووین
0

لایک

جەمال كۆچەر، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، “ئەو بڕە پارەیەی حكومەت لە یاسای قەرزدا بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنان داوایكردوە، توشی سەرسوڕمانی كردین و زۆر زیاترە لەوەی پێویستیەتی”.

 

 

كۆچەر كه‌ هاوكات ئەندامی لیژنەی دارایشه‌ له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه‌، ژمارەكانی ناو یاسای قەرز ئەوەی، كە حكومەت ناوی ناوە “یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنان”، توشی سورسوڕمانی كردون و لەگەڵ واقیعدا ناگونجێت، بەتایبەتی ئەو قەرزەی داواكراوە.

 

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، پێشتر وەزیری دارایی باسی لەوەكردوە داهاتی نەوت بۆ ئەو چەند مانگەی ماوە ١٥ تریلیۆن دینار دەبێت و لە یاساكەدا بە ١٧ تریلیۆن دانراوە و داوای ٤١ تریلیۆن دینار قەرزی كردبو بۆ ئەو چوار مانگەی لە یاساكەدا دیاریكراوە.

 

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو راشیگه‌یاندووه‌، مانگی ئەیلول تێپەڕیوە، واتا سێ‌ مانگ ماوە و بەپێی لێدوانی بەرپرسانی وەزارەتی دارایی ئەوەی حكومەت پێویستیەتی مانگانە ٧ تریلیۆن دینارە بۆ موچە، واتە بۆ چوار مانگ ٢٨ تریلیۆنە، ئەوەی وەزیری دارایی ئێستا داوایدەكات ٥٧ تریلیۆن دینارە، ئەگەر حساباتی خەرجی و داهاتی گشتی و ئەوەی چوەتە خەزێنە بكرێت ئەوا حكومەت ١٩ تریلیۆن زیادەی لادەبێت.

 

دەشڵێت، عیراق لە بارودۆخێكی دارایی و ئابوریی سەختدایە و راكێشانی ئەو بڕە پارەیە لە یەدەگ، كارێكی نادروستە.

 

 

 

سپێدە