جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا گه‌یشته‌ هەولێر
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا گه‌یشته‌ هەولێر

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا گه‌یشته‌ هەولێر

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا گه‌یشته‌ هەولێر
0

لایک

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا، له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان.

مارینا سیرینی، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا له‌لایه‌ن ئانۆ جوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم پێشوازی لێكرا.

بەپێێ زانایەرییەکان ئه‌م به‌رپرسه‌ ئیتاڵییه ماوه‌ی دوو رۆژه‌ له‌ به‌غدایه‌ و ئه‌مڕۆ بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی راوێژكارانی سه‌ربازی ئیتاڵیا‌ له‌ عێراق و هه‌رێم گه‌یشته‌ هه‌ولێری پایته‌خت.

هاوکات په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و رۆما له چوارچێوه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌ تاوتوێ ده‌كرێت، جیا له‌وه‌ش جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا سه‌ردانی ئه‌م ناوچانه‌ ده‌كات كه‌ به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ خاپوور كراون، تاوه‌كو ئاوه‌دان بكرێته‌وه‌.‌