جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق قوباد تاڵه‌بانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌میانی وتارێكدا له کۆڕبەندی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی ئابووری رایگەیاند، ئەو لێپێچینەوانەی لەماوەی رابردوودا کراون بۆ “دەستبڕینی ئەو کەسانەیە کە دەستیان خستووەتە نێو بازاڕەوە”، دەشڵێت، “حیزبەکەم پشتیوانمن لە بنبڕکردنی گەندەڵی”.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە کۆڕبەندەکەدا باسی لەوەکرد، “ئەوەی ئێستا دەستمان بۆی بردووە لە چاکسازی و دەستگیرکردنی گەندەڵکاران، دوو ساڵ لەمەوبەر بووبا، 200 کەس رووبەڕووم دەبوونەوە کە رەنگە هەندێکیان لە حیزبەکەی خۆم بووبان”، وتیشی، “بەڵام ئێستا لەنێو حیزبەکەشمدا پشتیوانێکی زۆرم لێدەکرێت”.
تاڵه‌بانی، تایبەت بە هۆكاری كورتهێنانی بودجه‌ی له سلێمانی ده‌ڵێت، “هۆکارەکەی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتنێكی سه‌قه‌ت له‌سه‌رده‌می دوو ئیداره‌ییدا كه 57% بۆ 43% بوو، ئه‌گه‌ر یەک حكومه‌تین ده‌بێت ئه‌مه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و من هه‌میشه له‌گه‌ڵ یه‌ک حكومه‌تیدا بووم نەوەک دوو حكومه‌ت”.
ناوبراو سەبارەت بە گەشەسەندنی ئابووری هەرێم و رۆڵی کەرتی تایبەت ئەوەشی ئاشکراکرد، “گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری كوردستان به‌بێ كه‌رتی تایبه‌تێكی به‌هێز ناكرێت كه حكومه‌ت له چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كان كاری ئاسانی بۆ بكات، له كابینه‌ی نۆیه‌مدا سه‌رۆکوه‌زیران و وه‌زیره‌كان و به‌نده پێمانوایه ده‌بێت به پشتیوانی كه‌رتی تایبه‌ت به‌شێک له‌و كه‌موكورتیه ئابووریانه و كه‌موكورتییه‌كانی ژێرخانی كوردستان و پێداویستیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پڕبكرێنه‌وه، بۆیه جۆرێكه له شه‌راكه‌ت، شه‌راكه‌تێكی ته‌ندروستی و یاسایی و هه‌ریه‌كه‌مان ئه‌ركێكمان پێسپێردراوه”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت