فوئاد ئۆكتای، جێگری سه‌رۆکكۆماری توركیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیاوه بۆ سێ هه‌زار و 419 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و برینداره‌كانیش گه‌یشتووه‌ته 20 هه‌زار و 534 كه‌س.
فوئاد ئۆكتای له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “تیمه‌كان توانیویانه زیاتر له هه‌شت هه‌زار هاووڵاتی له‌ژێر داروپه‌ردووه‌كان رزگار بكه‌ن، له‌دوێنێشه‌وه تا ئێستا 312 بوومه‌له‌رزه‌ی دیكه تۆماركراون”.
ئۆکتای ئاماژەی بەوەشکرد، “ژماره‌ی به‌شداربووانی تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی حكومه‌ت گه‌یشتووه‌ته 20 هه‌زار كه‌س، له 14 وڵاتیشه‌وه تیمی فریاگوزاری گه‌یشتوونه‌ته توركیا و ده‌ستیان به كاركردن كردووه له باڵه‌خانه رووخاوه‌كاندا، هه‌روه‌ها تیمه‌كانی دیكه‌ی 70 وڵاتی دیكه‌ش بڕیاره له كاتژمێره‌كانی داهاتوودا بگه‌نه توركیا”.
فوئاد ئۆكتای ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌ده‌نه بووه‌ته فڕۆكه‌خانه‌یه‌ک بۆ گواستنه‌وه‌ی هاوكاری لۆجستی بۆ ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت