رۆژانی نێوان 18-24ـی مانگی ئاداری هەموو ساڵێک بە هەفتەی رێزگرتن لە بە تەمەنەکانی جیهان ناسراوە و لەم سۆنگەوە هەموو ساڵێک لەم بەروارانەدا چەندین چاڵاکی بۆ هۆشیارکردنەوەی مرۆڤایەتی بەڕێوەدەچن.
سەرەڕای زیادبوونی رێژەی دانیشتووانی گۆی زەوی و زیادبوونی تەمەنی بچووک بە بەردەوامی، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی رێژەی بە تەمەن پیرەکان لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا زۆر زیاترە لە رێژەی منداڵ و گەنج، بە جۆرێک لە جیهاندا رێژەی تەمەنی سەروو 65 ساڵ %10ـی تێپەڕاندووە.
بەپێی ئامارە جیهانییەکان بۆ تۆمارکردنی تەمەنە جیاوازەکان دەرکەوتووە، لە هەر هەشت کەسێکی گۆی زەوی، یەکێکیان تەمەنی سەروو 60 ساڵە، ئەمەش بەواتای ئەوەدێت کە زیاتر لە ملیارێکی گۆی زەوی تەمەنیان سەروو 60 ساڵ دەبێت.