جۆ بایدن گەیشتە فڕۆکەخانەی بەن گۆریان لە ئیسرائیل

جۆ بایدن گەیشتە فڕۆکەخانەی بەن گۆریان لە ئیسرائیل

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
جۆ بایدن گەیشتە فڕۆکەخانەی بەن گۆریان لە ئیسرائیل
0

لایک

سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا بەسەردانێکى چاوەڕوانکراو گەیشتە تەلئەبیب و بە ئیسرائیلییەکانى وت،” پەیوەندییەکانمان بەهێزە و دەمانەوێت باشترین رێگە بۆ ئاشتى و دیموکراسى بدۆزینەوە”.


دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، فڕۆکەی هێزی ئاسمانی ئەمەریکا ون لە فڕۆکەخانەی بن گۆریان لە نزیک تەلئەبیب نیشتەوە، کە ییتساک هێرزۆگ سەرۆکی ئیسرائیل و یایر لاپید سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل چاوەڕێی بوون.


دوای پێشوازیكردن لە بایدن، سەرۆكی ئیسرائیل رایگەیاند، سەردانەكەی سەرۆكی ئەمەریكا رەنگدانەوەی قووڵی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانە، ئاماژەی بەوەدا كە بایدن هەمیشە پاڵپشتی ئیسرائیل بووە.


وتیشى،” لەگەڵ سەرۆک بایدن، مەترسییە ئەمنییەکانى ئێران تاوتوێ دەکەین”.


باسى لەوەکرد، لەگەڵ بایدن باس لە پرسەکانی ئاسایشی نیشتمانی دەکەن، هەروەها گفتوگۆ دەکەن لەسەر بنیاتنانی پێکهاتەیەکی نوێی ئەمنی و ئابووری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.


هه‌روه‌ها جه‌ختی کردووه‌ته‌وه‌، “له‌باره‌ی پێویستی نوێكردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كی به‌هێزی جیهانی تاوتوێ ده‌كه‌ین كه‌ به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێران بوه‌ستێنێت”.


هەر لە گفتوگۆى پێشوازى کردنەکەدا بایدن وتى،” لە ئێستادا پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل زۆر پتەوترە”.


وتیشى،”دەمانەوێت باشترین رێگە بۆ ئازادی و دیموکراسیەت لەناوچەکە و جیهان بدۆزینەوە و هاوڵاتیان بە ئازادی ژیانیان بەسەر بەرن”.