جۆ بایدن، سهرۆكی ئهمریكا، جۆ بایدن سهبارهت به ڤلادیمیر پوتین، سهرۆكی رووسیا، وتی “بۆ خاتری خودا ئهم پیاوه نابێت لهدهسهڵاتدا بمێنێتهوه”.
بایدن لە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا سەردانی کەمپی پەنابەرە ئۆکراینییەکانی کرد و لەوێ بۆ ماوەیەک گفتوگۆی لەگەڵ ئەو ژن و منداڵانە كرد کە لە شەڕەکە ههڵاتوون.
بایدن لە وەڵامی پەنابەرێکی ئۆکراینی كه پرسی “چی لە بارەی پوتینەوە دەڵێن”، لە وەڵامدا وتی “ئەو قەسابە”.
سەرۆکی ئەمریکا، دوای گفتوگۆی لەگەڵ پەنابەرەکان رووی کردە رۆژنامەوانان. بایدن لە وتارەکەیدا رایگەیاند “قوڵایی رۆحی مرۆڤ و ھێزی ھەموو کات تووشی سەرسوڕمانی کردووم. ھەریەک لەو منداڵانە شتێکیان لە شێوەی ‘نزا بۆ باوکم، باپیرم یاخود براکە شەڕدەکات’ بکە دەگوتەوە”.
بایدن، راشیگەیاند “بۆ خاتری خودا ئهم پیاوه نابێت لهدهسهڵاتدا بمێنێتهوه”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا