جۆنسن پشتگیری کام کاندید دەکات؟

جۆنسن پشتگیری کام کاندید دەکات؟

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
جۆنسن پشتگیری کام کاندید دەکات؟
0

لایک

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دوا بە دوای دەستلەکارکێشانەوەی لە سەرۆکایەتیکردنی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە. لە کۆنفرانسەکەدا پرسیاری ئەوەی لێکرا کە پشتگیری کام کاندید دەکات بۆ وەرگرتنی پۆستەکە.

لەسەر پرسیاری “پشتگیری کام کاندید دەکەی بۆ وەرگرتنی پۆست سەرۆکایەتی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا؟” جۆنسن وتی، “بە پشتگیریکردنم، نامەوێت زیان بە هیچ کامیان بگەیەنم”.

لە 7ـی تەمموزی ئەمساڵ، بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستە حیزبییەکەی راگەیاندبوو، هاوکات ئاماژەی بەوەشدابوو کە تاوەکو هەڵبژێرانی کەسیکی دیکە، لە پۆستەکەی بەردەوام دەبێت.

لە ئێستادا 11 کاندید هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی پارتی پارێزگاران دوای ئەوەی لیس ترەس، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەستی لەکارکێشابوویەوە.

هەریەکە لە ساجید جاڤید، وەزیری پێشووی تەندروستی و ریشی سوناک، وەزیری پێشووی دارایی کاندیدن بۆ وەرگرتنی پۆستەکە. جگە لەوان؛ تۆم توگێندهات، سوێلا برەیڤەرمان، گرانت شاپس، وەزیری گەیاندنی بەریتانیا، نەدیم زەهاوی، وەزیری دارایی، جێرێمی هانت، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و پێنی مۆردۆنت، وەزیری بازرگانی بەریتانیا، کیمی بادینۆک و رێهمان چیشتی کاندیدن بۆ وەرگرتنی پۆستەکە.

کاتێک سەرۆک پارتی پارێزگاران پۆستەکەی جێدێڵێت بە شێوەیەکی راستەوخۆ رکابەریی وەرگتنی پۆستەکە دەستپێدەکات، هەر کەسێکیش بیەوێت خۆی کاندید بکات پێویستە بەلایەنی کەمەوە لەلایەن 8 پەرلەمانتارەوە پشتگیری بکرێت.