جووتیار عادل: ھەولێر و بەغداد دەیانەوێت کێشە ھەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • جووتیار عادل: ھەولێر و بەغداد دەیانەوێت کێشە ھەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکەن

جووتیار عادل: ھەولێر و بەغداد دەیانەوێت کێشە ھەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکەن

شوبات 23, 2023 13:38
جووتیار عادل: ھەولێر و بەغداد دەیانەوێت کێشە ھەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکەن
0

لایک

جووتیار عادل،  وتەبێژی حکوومەتی ھەرێم رایگەیاند، خاڵی ھاوبەش لەنێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵییدا ھەیە و ھەردوولا دەیانەوێت کێشە ھەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکەن.

جووتیار عادل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند  لێکتێگەیشتنیکی باش ھەیە لەنێوان ھەرێمی و کوردستان و وڵاتاندا و وتی: “ژمارەیەک وڵات ئارەزوویان ھەیە، رێککەوتنی ھاریکاری و ھەمانگی لە سەرجەم بوارەکاندا لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا واژوو بکەن، بە تایبەتی لە بواری ئابوورییدا”.

وتەبێژی حکوومەتی ھەریمی کوردستان، جووتیار عادل لەبارەی سەردانەکانی شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و رێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی عێراق وتی: “ئێمەوە وەکو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەمانەوێت شەراکەتێکی راستەقینەمان ھەبێت لە دروستکردنی بڕیار لە بەغدا، شەراکەتەکەیش لە بەرژەوەندی ھەموو خەڵکی عێراقدا بێت، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ چارەسەرکردنی بنەڕەتیی سەرجەم کێشە ھەڵپەسێردراوەکانە”.

وتیشی: “ئێمە لەو بڕوایەداین دەستوور تاکە چارەسەرە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی عێراق و بەشداری ئێمە لە بەغدا پێویستە لەسەر بنەمای فیدراڵیی بێت”.

جووتیار عادل ھەرلەبارەیەوە رایگەیاند کە خاڵی ھاوبەش لەنێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵییدا ھەیە و ھەردوولا دەیانەوێت کێشە ھەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکەن.

جوتیار عادل راشیگەیاند: ئێمە رێککەوتنی گواستنەوەی نەوتمان لەگەڵ تورکیا کردوە نەك فرۆشتنی.


لە درێژەی قسەکانیدا جوتیار دەپرسێت: کێ دەڵێ 50 ساڵی دیکە نەوتی هەرێمی کوردستان دەمێنێت؟ و ئاماژەی بەوەشدا، پێشتر بەرهەم هێنانی نەوتیان هەبوو، بەڵام هەناردە نەبوو لە 2014 دەستییان بە هەناردە کرد و بەهۆی فشاری بەغداد و بڕینی بودجە بە ناچاری نەوتمان هەناردە کرد.

En az 10 karakter gerekli