جومعە عیناد سەعدون، وەزیری بەرگریی عێراق، سەردانی پارێزگای سلێمانی کرد و لەگەڵ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم، کۆبووەوە.
سەبارەت بە کۆبوونەوەکە راگەیەندراوێک لە وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، جومعە عیناد سەعدون و شۆڕش ئیسماعیل تاوتوێی چۆنییەتی ئاڵوگۆڕکردن و پەرەپێدانی زانیاریی زانستیی لەسەر پڕۆگرامی خوێندن و رێکارەکانی مەشق و راهێنانی هاوبەش لەنێوان هێزەکانی سوپا و هێزەکانی پێشمەرگەیان کرد.
دوای کۆبوونەوەکە، وەزیری بەرگریی عێراق سەردانی كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالانی کرد و لەگەڵ فەرماندەی کۆلێژی سەربازیی و ئەفسەرانی کۆلێژەکە کۆبووەوە و بەشداریی لە بینینی نمایشێکی سەربازیی کرد کە لەلایەن قوتابیانی کۆلێژەکەوە ئەنجام درا.