جوتیار عادل: پێشبینی ده‌كه‌ین به‌ر له‌ نه‌ورۆز مووچه‌ی هه‌موو دامه‌زرراوه‌كان دابه‌شبكرێت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • جوتیار عادل: پێشبینی ده‌كه‌ین به‌ر له‌ نه‌ورۆز مووچه‌ی هه‌موو دامه‌زرراوه‌كان دابه‌شبكرێت

جوتیار عادل: پێشبینی ده‌كه‌ین به‌ر له‌ نه‌ورۆز مووچه‌ی هه‌موو دامه‌زرراوه‌كان دابه‌شبكرێت

جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی داهاتی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دوا و رایگه‌یاند، سبه‌ینێ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ حكومه‌تی فیدڕاڵ پشكی هه‌رێمی نه‌ناردوه‌، بۆیه‌ ده‌ستكاری پاره‌ی مانگی 3 ده‌كرێت و بۆ مووچه‌ی مانگی دوو به‌كارده‌هێنرێت و پێشبینیش ده‌كات به‌ر له‌ نه‌ورۆز مووچه‌ی هه‌مو دامه‌زرراوه‌كان دابه‌شبكرێت.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
جوتیار عادل: پێشبینی ده‌كه‌ین به‌ر له‌ نه‌ورۆز مووچه‌ی هه‌موو دامه‌زرراوه‌كان دابه‌شبكرێت
0

لایک

جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی داهاتی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دوا و رایگه‌یاند، سبه‌ینێ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ حكومه‌تی فیدڕاڵ پشكی هه‌رێمی نه‌ناردوه‌، بۆیه‌ ده‌ستكاری پاره‌ی مانگی 3 ده‌كرێت و بۆ مووچه‌ی مانگی دوو به‌كارده‌هێنرێت و پێشبینیش ده‌كات به‌ر له‌ نه‌ورۆز مووچه‌ی هه‌مو دامه‌زرراوه‌كان دابه‌شبكرێت.
جوتیار عادل ئه‌مڕۆ له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند، “ئه‌مڕۆ لایه‌نه‌ فه‌رمییه‌كان له‌رێگه‌ی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ راپۆرتێكیان له‌باره‌ی داهات و خه‌رجییه‌كان خسته‌ڕو، كه‌ تیایدا بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی مانگی شوبات و كۆی پاره‌ی نه‌وت دوای دابینكردنی خه‌رجی كۆمپانیاكان رونكرابوه‌وه‌، بڕیاردرا كه‌ سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ ده‌ستبكرێت به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی شوباتی ئه‌مساڵ، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ ده‌بو حكومه‌تی عێراق بینێرێت نه‌یناردوه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌بو له‌سه‌ر دوكه‌وتنی موچه‌، هۆیه‌كی دیكه‌ی دواكه‌وتنی موچه‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاته‌ بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و چاوه‌ڕوانی ئێمه‌ بۆ 200 ملیاره‌ی كه‌ به‌غدا بینێرێت، بۆیه‌ ناچاربوین موچه‌ی مانگی دو له‌ داهاتی مانگی سێ نه‌وت بده‌ین و بڕه‌ پاره‌یه‌ك ته‌رخان بكه‌ین بۆ پڕكردنه‌وه‌ی موچه‌ی كه‌ هه‌یه‌”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “بابه‌تی موچه‌ی له‌ ئه‌وله‌ویه‌تی حكومه‌ته‌ و كه‌س ناتوانێت مزایه‌ده‌ بكات به‌سه‌ر حكومه‌تدا و ئێمه‌ بڕیارمانداوه‌ كه‌ راشكاوانه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆمان قسه‌ بكه‌ین و له‌كاتی خۆیدا موچه‌ دابه‌شبكرێت، به‌ڵام هه‌ندێكجار گرفت دێته‌ پێشه‌وه‌ و حكومه‌ت هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ده‌دات”.
جوتیار عادل باسی له‌وه‌شكرد، “له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ئه‌م كابینه‌یه‌ ده‌ستپێشخه‌ری بوین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و رێككه‌وتنیشمان هه‌بو له‌سه‌ر بودجه‌ و ئێستاش ئاماده‌ین گفتوگۆ بكه‌ین و به‌بێی ده‌ستور مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، ئه‌و 200 ملیار دیناره‌شی كه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت كه‌متره‌ له‌ شایسته‌ی دارایی خۆمان”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “له‌گه‌ڵ هه‌مو دامه‌زراوه‌كان قسه‌كراوه‌ تاوه‌كو ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بیكه‌ن بۆ جێگیركردنی نرخی شتومه‌ك و رێكاری پێویستی بۆ بگرنه‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی خه‌ڵكی كوردستان بپارێزرێت، ئه‌وه‌ی له‌ توانای حكومه‌تدا بێت ده‌یكات، پێشتریش كه‌ داهات له‌سه‌رده‌می كۆرۆنا گه‌یشته‌ 240 ملیۆن دۆلار توانیمان تاڕاده‌یه‌ك ئاستی بژێوی ژیانی خه‌ڵك رابگرین و به‌رده‌وامیش ده‌بین و قه‌یرانی گه‌وره‌تریشمان تێپه‌ڕاندوه‌”.
له‌باره‌ی قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم و نرخی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم، جوتیار عادل وتی، “ئێمه‌ راپۆرتێكمان هه‌یه‌ بۆ ورده‌كاریه‌كانی نه‌وت كه‌ كۆمپانیای دیلۆیت كه‌ بێلایه‌نانه‌ ئاماده‌ی ده‌كات، به‌داخه‌وه‌ زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی پسپۆڕن له‌م بابه‌ته‌ نایخوێننه‌وه‌ و ئێمه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا راپۆرتێكدا ده‌خه‌ینه‌ڕو، به‌ڵام ئێستا داهاتی هه‌رێمی كوردستان 90%ی له‌سه‌ر نه‌وته‌ و هه‌وڵی جددیمانداوه‌ كه‌ داهاتی نانه‌وتی زیادبكه‌ین، به‌ڵام گرفت هه‌ن له‌ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م داهاته‌”.
وتیشی، “له‌ مانگی شوباتدا نزیكه‌ی 11 ملیۆن و 275 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت فرۆشراوه‌، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ هاتوه‌ هه‌ندێكی ته‌رخانكراوه‌ بۆ كۆمپانیاكان و هه‌ندێكی بۆ خه‌رجییه‌كانی گواستنه‌وه‌ و ئه‌وی دیكه‌ش بۆ موچه‌ ته‌رخانكراوه‌، هه‌ر بۆ ئاگاداریتان ئه‌مساڵ ئه‌و داهاته‌ی نه‌وت كه‌ له‌مانگی شوباتدا هه‌بوه‌ بۆ موچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ ته‌رخانكراوه‌، بۆیه‌ ئه‌و موچه‌یه‌ی كه‌ مانگی دو كه‌ دابه‌شده‌كرێت له‌ داهات نه‌وتی مانگی سێ ته‌رخانده‌كرێت”.