جامی جیهانی 2022 لە 20ـی تشرینی دووەم ئەنجام دەدرێت
  • TEBA KURDİ
  • وەرزش
  • جامی جیهانی 2022 لە 20ـی تشرینی دووەم ئەنجام دەدرێت

جامی جیهانی 2022 لە 20ـی تشرینی دووەم ئەنجام دەدرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
جامی جیهانی 2022 لە 20ـی تشرینی دووەم ئەنجام دەدرێت
0

لایک

یەکێتی تۆپی پێی جیهانی رایگەیاند، یاری دەستپێکی جامی جیهانی 2022 لە 20ـی تشرینی دووەمدا ئەنجام دەدرێت کە بە رووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەکانی قەتەر و ئیکوادۆر لە 20ـی تشرینی دووەمی داهاتوو دەست پێدەکات.

لەراگەیەندراوێکدا یەکێتی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) ئاماژەی بەوەکردووە کە هەروەک پلانی بۆ داندرابوو یارییەکانی جامی جیهانی 2022 لە 20ـی تشرینی دووەمدا دەست پێدەکات و یەکەم رووبەڕووبوونەوەش لە نێوان هەڵبژاردەکانی قەتەر و ئیکوادۆر دەبێت.

هاوکات یارییەکەی نێوان ئەو دوو هەڵبژاردەیە لە کاتژمێر 19:00 (بە کاتی هەولێر) لە یاریگای ئەلبێت لە شاری خوڕ لە وڵاتی قەتەر کە میوانداریی یارییەکی مۆندیالی 2022 دەکات، ئەنجام دەدرێت.

هەروەها رووبەڕووبوونەوەی نێوان هەڵبژاردەکانی سەنیگال و هۆڵەندا کە پێشتر وا بڕیاربوو ببێتە یاری دەستپێکی جامی جیهانی 2022، کاتژمێر 19:00ـی رۆژی 21ـی تشرینی دووەم، ئەنجام دەدرێت.