سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بەرپرس رایگەیاند، لە سیستەمی کارەبای نیشتمانیدا دووباڕە پچڕان روویداوە و ژمارەیەک شار و شارۆچکە بێ کارەبا ماون.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی شەفەق نیوز کە لە زاری سەرچاوەیەکی ناوخۆیی وەریگرتووە، دوێنێ کارەبا لە شارەکانی بەسرە و میسان و زیقار بۆ ماوەیەکی درێژ کوژاوەتەوە. هۆکارەکەشی بۆ تەقینەوەی یەکەی پێنجەمی کارەبا لە وێستگەی خور ئەلزوبێر لە پارێزگای بەسرە دەگەڕێندرێتەوە.
شایەنی باسە لایەنەکانی پەیوەندیدار لە وەزارەتی کارەبا هەوڵیان داوە بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی هاتووچۆی کارەبا. عێراق لە سەردەمی سەپێندرانی سزای ئابوورییەوە تاوەکو رۆژگاری ئەمڕۆ قەیرانی کارەبای هەیە و بەشێوەیەکی بەردەوام کارەبا دەپچڕێت بەتایبەتی لە وەرزی هاوین لەکاتێکدا گەرما دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.
پێشتر قسە لەسەر بەستنی سیستەمی کارەبای عێراق بە سیستەمی کارەبایی کەنداو، لەکاتێکدا پێشتر لەرێگەی ئێرانەوە بڕی 1200 مێگاوات دابیندەکرا.