جارێکی دیکە شاندی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەكاتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • جارێکی دیکە شاندی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەكاتەوە

جارێکی دیکە شاندی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەكاتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
جارێکی دیکە شاندی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەكاتەوە
0

لایک

سبەی یەكشەممە 11-12-2022 جارێكی دیكە شاندی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەكەنەوە.


لە رێكەوتی  27-11-2022 شاندێكی حكومەتی هەرێم لەسەر بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، بە مەبەستی گفتوگۆكردن و ڕێككەوتن لەسەر بودجە و شایەستە داراییەكانی هاووڵاتیانی هەرێم سەردانی بەغدایان كرد .


شایەنی باسە، ئەمە یەكەمین سەردانی شاندی حكومەتی هەرێم بوو لە دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی فیدراڵی بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سوودانی، بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور، دۆسیەی نەوت و گاز و بەشداری شایستەی هەرێم لە دامەزراوە فیدراڵییەكان و بابەتی ماف و شایستە دەستوورییەكانی پێشمەرگە و بابەتەكانی دیكەی وەک پڕۆژە یاساكانی (دادگای فیدراڵی، ئەنجومەنی فیدراڵی و نەوت و گاز).


شاندەكەش لە وەزیری دارایی، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت، وەزیری پلاندانان، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێك هاتبوون.