جارێکی دیکە دادگەی باڵای فیدڕاڵیی سکاڵاى سەر کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان دوادەخات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • جارێکی دیکە دادگەی باڵای فیدڕاڵیی سکاڵاى سەر کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان دوادەخات

جارێکی دیکە دادگەی باڵای فیدڕاڵیی سکاڵاى سەر کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان دوادەخات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
جارێکی دیکە دادگەی باڵای فیدڕاڵیی سکاڵاى سەر کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان دوادەخات
0

لایک

دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق بۆ سێیەمجار دانیشتنى تایبەت بە سکاڵاى هەڵوەشاندنەوەى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان و راپرسی هەرێمى دواخست بۆ 26ـى ئەیلوول.

ئەمڕۆ دووشەممە 19ـى ئەیلوولى 2022، دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق سێیەمین دانیشتنى ئەنجامدا لەبارەى سکاڵایەکەوە کە لەلایەن سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق و چوار ئەندامی دیکەی فراکسیۆنەکە کە لە دژى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان و راپرسی هەرێم تۆمارکراوە.

لە سکاڵاکەدا داوا لە دادگەى فیدراڵیی عێراق دەکرێت یاسای ژمارە 4ـی ساڵی 2014ـی تایبەت بە دروستکردنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان و راپرسیی هەرێم هەڵبووەشێنێتەوە بە پاساوی ئەوەی پێچەوانەی ماددەکانی دەستووری فیدراڵیی عێراقە.