94 كەس بەهۆی لافاوەكەی تێكساس گیانیان لەدەستدا

94 كەس بەهۆی لافاوەكەی تێكساس گیانیان لەدەستدا

تەممووز 7, 2025 23:34
94 كەس بەهۆی لافاوەكەی تێكساس گیانیان لەدەستدا
0

لایک

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن بڵاوی کردووەتەوە، ژمارەی گیان لەدەستدانی لافاوەکەی تێکساس بۆ 94 کەس بەرز بووە.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتی فریاکەوتنی ناوچەی کێندڵ لە ویلایەتی تێکساس لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕۆژی دووشەممە تا کاتژمێر 9:00ی شەوی ڕابردوو، تەرمی شەش هاووڵاتییان لە ناوچەی کێندڵ دۆزیوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەشی داوە، هاوسۆز و هاوخەمی خۆمان پێشکەشی خێزانی قوربانییان دەکەین.

باسی لەوەش کردووە، نامەیەکی زۆرمان پێگەیشتووە، بەڵام دڵنیاتان دەکەینەوە تیمەکانمان هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن لە ڕزگارکردنی هاوڵاتییان و دۆزینەوەی تەرمەکانی دیکە.

دوێنی یەکشەممە 6ـی تەمووزی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس نووسیبووی: باری لەناکاو لە ناوچەی کێر کۆونتی لە ویلایەتی تێکساس ڕادەگەیەنم، بۆ ئەوەی تیمەکانی فریاگوزاری بتوانن ئەو کەرستە پێویستییانە بۆ ڕزگارکردنی هاوڵاتییان دەستبەجێ بەکاری بهێنن.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەشی دابوو، تیمەکانی فریاگوزاری و پاسەوانی کەناراوەکانی ئەمریکا تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 850 کەسییان ڕزگار کردووە.

En az 10 karakter gerekli