بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای کەرکوک هۆشداری لەبارەی مەترسی پەتای کۆلێرا دەدات.
لەراگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک ئاماژەی بەوەکردووە کە لە ئەنجامی پشکنینەکاندا دەرکەوتووە کەسێک لە شارەکە هەڵگری ڤایرۆسی کۆلێرا بووە.
هاوکات له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وەش كراوە كه رەوشی تەندروستی ئه‌و كه‌سه دوای ئەوەی براوەتە نەخۆشخانە باش بووه، داواش كراوه رێكاره‌كانی خۆپارێزی له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسەکە زیاد بكرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه هۆشداریی دراوه‌ته رای گشتیی، هاوکات ئاماژه به مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه به‌تایبه‌تی له رێی ئاوه‌وه، راگه‌یه‌ندراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی کەرکووک راشیگەیاندووە کە له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌ستی به هەڵمەتی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان كردووه.