ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە،” ئەو کەسەی وەک یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون لەپارێزگاکە تۆمارکرا چاکبووەتەوە و نەخۆشخانەی جێهێشتووە، لەئێستاشدا هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە پارێزگاکەدا نەماوە”.
رێکەوتی 1ـی ئەم مانگە، تەندروستی کەرکوک تۆمارکردنی یەکەمین حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون راگەیاند، کە کەسێک بوو کاری گۆشتفرۆشی گەڕۆک بوو، بەهۆی مامەڵەکردن لەگەڵ گۆشتی ئاژەڵی نەخۆش ڤایرۆسەکەی بۆ گواسترابووەوە.
تای خوێنبەر بوون، کە بە تای “کۆنگۆ یاخود کرایمیا” ناسراوە نەخۆشیەکی مەترسیدارە و بە پێوەدان یاخود پەیوەندیکردن لەگەڵ ئاژەڵی ماڵی وەک مەڕ و بزن و پەلەوەردا دەگوازرێتەوە.