تهندروستی ههولێر(ئەربیل) ئاگادارییهكی بڵاوكردهوه و تیایدا هاتووه، بەشی پێشوازی لە فریاکەوتنی رۆژهەڵات نۆژەن دەکرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا باس لە نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات و ئەگەرەکانی جێگرەوەی نەخۆشخانەکە دەکرێت.
دهقی ئاگادارییهكه:
ئاگادارییەک بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر
ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر و دەوروبەری دەکەینەوە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بەردەوامبوونی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی، ئاگادارتان دەکەینەوە بەشی پێشوازی لە فریاکەوتنی رۆژهەڵات نۆژەن دەکرێتەوە، لەمەودوا هەرکەسێک پێویستی بەچارەسەری پزیشکی هەبێت ئەم خاڵانەی خوارەوە رهچاو بكات:
1- گشت رووداوەکان لە نەخۆشخانەی ئیمرجنسی و فریاکەوتنی ڕۆژئاوا پێشوازی دەکرێن.
2- گشت حاڵەتەکانی شکان، لە فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر چارەسەریان بۆ دەکرێت.
3- نەشتەرگەری گشتی دەچێتە نەخۆشخانەی ئیمرجنسی و فریاکەوتنی رۆژئاوا.
4- ئهو نەخۆشانهی پێویستیان بە بەشی هەناو هەیە لەنەخۆشخانەی ئیمێرجنسی و نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا و نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات چارەسەر دەکرێن.
5- بەشی چارەسەری جوانکاری لە فریاکەوتنی رۆژئاوا دەبێت، جگە لەبەشی سووتان.
6- نۆرینگەی دەرەکی، لەگەڵ بەشی راوێژکاری بەیانیان له فریاکەوتنی رۆژهەڵات دەمێنێتەوە.
7- نەخۆشانی پهیوهست بە بەشی چاو و قورگ و لوت و گوێ سەردانی نەخۆشخانەی رۆژئاوا بکەن.
8- تیمەکانی فریاکەوتن و تیمەکانی(122) چالاک دەبن بۆ وەڵام دانەوەی خێرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر