د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم واژووی لەسەرفەرمانی پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاكسین كرد.
بە گوێرەی نوسراوەكەی وەزارەتی تەندروستی كە واژووی وەزیری تەندروستی لەسەرە و تیایدا هاتووە، بەمەبەستی بەرزكردنەوەی بەرگریی لەشی سوودمەندان لە ڤاكسینەكانی دژە كۆڕۆنا و پارێزگاریكردن لێیان لە گۆڕاوەكانی كۆرۆنا، بە تایبەت ئۆمیكڕۆن، بڕیار درا لەسەرپێدانی ژەمی سێیەم لەو ڤاكسینانە بۆ تەمەنەكانی سەرووی 18 ساڵی، بەهەمان رێكارەكانی پێشوو.