تەندروستی سلێمانی: گومان دەکەین پەتای کۆلێرا بڵاوبووبێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • تەندروستی سلێمانی: گومان دەکەین پەتای کۆلێرا بڵاوبووبێتەوە

تەندروستی سلێمانی: گومان دەکەین پەتای کۆلێرا بڵاوبووبێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
تەندروستی سلێمانی: گومان دەکەین پەتای کۆلێرا بڵاوبووبێتەوە
0

لایک

بەڕێوبەریی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە سلێمانی تووشبوون بە پەتای سکچوون ستانداردی جیهانی تێپەڕاندووە و گومانێکی زۆر دەکەن کە پەتای کۆلێرا بێت.

ئەمرۆ چوارشەممە 15ـی حوزەیرانی 2022، د. سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، “لە پارێزگای سلێمانی پەتای سکچوون زۆر زیادیکردووە و ساڵانە لەم وەرزەدا زیاد دەکات، بەڵام ئەمساڵ ستانداردی جیهانی تێپەڕاندووە”.

د. سەباح ئاماژەی بەوەش کرد، “بەهۆی ئەو رێژە زۆرەی تووشبوانی پەتای سکچوونەوە، شوێن بۆ مانەوەی نەخۆش نەماوە و ناچاربوون نەخۆشخانەیەکی دیکە بۆ پێشوازیکردن لە تووشبووانەی پەتاکە زیادبکەن”.

هەروەها گومان دەکەن لەوەی کۆلێرا بڵاوبێتەوە و وتی، “بەپێی نیشانە سەرەتاییەکان گوماندەکەین ئەم پەتایەی ئێستا کۆلێرا بێت، بۆیە داوا لە دایک و باوکان دەکەین بەهیچ شێوەیەک دەرمانی گیای بۆ منداڵان بەکارنەهێنن و چێشتخانەکانیش بەهیچ شێوەیەک سەوزە پێشکەشی کڕیاران نەکەن، بەپێچەوانەوە شوێنەکەی دادەخەین.”