تەندروستی: حكومەت بەدابەشنەكردنی مووچە ئەركەكەمانی گرانتر كردووە
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • تەندروستی: حكومەت بەدابەشنەكردنی مووچە ئەركەكەمانی گرانتر كردووە

تەندروستی: حكومەت بەدابەشنەكردنی مووچە ئەركەكەمانی گرانتر كردووە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
تەندروستی: حكومەت بەدابەشنەكردنی مووچە ئەركەكەمانی گرانتر كردووە
0

لایک

سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، حكومەتی هەرێم بەدابەشنەكردنی مووچە ئەركەكەمانی گرانتر كردووە.

 

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند:” داوا لەحكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەم كە پێداویستییە پزیشكییەكانمان بۆ دابین بكات و دەرگا بكاتەوە بۆ وەرگرتنی كارمەندی تەندروستی”.

 

وتیشی:” لەم حاڵەتەی ئێستادا تەندروستی سلێمانی مانگانە پێویستی بە یەك ملیار دینار بۆ هاندانی كارمەندان هەیە، هەروەهاپێویستمان بە ٣٥٠ بۆ ٤٠٠ شوێنی توشبوانی كۆرۆنا هەیە”.

 

سەباح لەبارەی بوونی ئەو رێژە زۆری مردن لەپارێزگای سلێمانی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەمیدیای یەكێتی راگەیاندووە:” بەشێك لەتوشبوانی كۆرۆنا لەشارەكانی دیكەوە دێنە سلێمانی و دانیشتووی دەرەوەی سلێمانین”.

 

ئەوەشی خستەڕوو:” بەگشتی كەرتی تەندروستی پاشەكشەی كردووەو بەهۆی نەبوونی مووچەشەوە ئەگەری ڕوودانی كارەسات هەیە لەهەرێمی كوردستان”.

 

سەباح نەسرەدین وتیشی:” پێویستە هاووڵاتیان پابەندی ڕێنمایە تەندروستیەكان بن، چونكە لەسلێمانی لە ٩٠٪ ژیان ئاسایی بووەتەوە، بۆیە پێویستە هەر هاووڵاتیەك بەبێ‌ كەمامە بچێتە دام و دەزگاكانەوە كارەكانی ڕای نەكرێت، هەروەها چێشتخانەكان و كافێ و شوێنەگشتییەكانیش پێویستە رێگە نەدەن كەس بەبێ كەمامە بچێتە ژوورەوە.”