رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لە ماوەی یەک مانگدا لە 10ـی تەمموز تا 6ـی ئاب، رێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا 80٪ بەرزبووەتەوە و لەو ماوەیەدا زیاتر لە نیو ملیۆن حاڵەت تۆمارکراو”.
حاڵەتە نوێیەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە فەرەنسا و ئەمریکا و بەریتانیا و هندستان و ژاپۆن تۆمارکراون.
لە نەخۆشخانەکانی فەرەنسا لە نێوان 31ی تەمموز تا 6ی ئاب حاڵەتەکانی تووشبوون بە هەفتەیەک پێشتر 31٪ بەرزبووەتەوە و 920 حاڵەت تۆمارکراون.
ئاماژە بەوەش دەکرێت، تا ئێستا ژمارەکان لە ئاستی ئاساییدان، ساڵی رابردوو لە هەمان کاتدا هەفتانە چوار هەزار حاڵەت تۆمارکرابوون.