بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەدا کە لە ئێستادا حاڵەتی تووشبوون بە سورێژەی مەیموون لە سەرانسەری جیهان بۆ زیاتر لە 3 هەزار و 200 حاڵەت زیاد بووە.
لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا تیدرۆس گیبریسوس، بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەکرد کە حاڵەتەکانی تووشبوون بە نەخۆشی سورێژەی مەیموون زیادی کردووە لەکاتێکدایە کە شەش هەفتەیە سورێژەکە بڵاوبووەتەوە.
هاوکات گیبریسوس ئاماژەی بەوەشکردووە کە سێ حاڵەتی نوێ لە بەریتانیا تۆمارکراوە لە کاتێکدا تووشبووان هیچ گەشتێکیان بۆ دەرەوەی وڵات نەکردووە.
شایەنی باسە راشگەیەندراوە کە بڵاوبوونەوەی سورێژەی مەیموون لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە بەردەوامە و زۆترین حاڵەتی ئافرەت لە نایجیریا تۆمارکراوە و بەگشتی پیاوان تووشی نەخۆشییەکە دەبن.