تەندروستیی جیهانی: كۆرۆنا لە گەشەكردندایە

تەندروستیی جیهانی: كۆرۆنا لە گەشەكردندایە

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا دوورە لە كۆتاییەكەی، هۆشداریش لە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسەكە دەدات.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
تەندروستیی جیهانی: كۆرۆنا لە گەشەكردندایە
0

لایک

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا دوورە لە كۆتاییەكەی، هۆشداریش لە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسەكە دەدات.
تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس، بەڕێوەبەری گشتیی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پەتای كۆڤید-19 دوورە لە كۆتاییەكەی، لە هیچ شوێنێكدا كۆتایی نایەت تا لە سەرتاسەری جیهاندا كۆتایی نەیەت و نەمێنێت.
وتیشی، “ڤایرۆسەكە تائێستا لە گەشەكردندایە” ئاماژەی بەوەشكرد تائێستا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە شەش ملیۆن كەس لە جیهاندا.
ئەمەش لەكاتێكدایە تائێستا ڕێكخراوەكە 446.5 ملیۆن تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركردووە لەوەتەی دەركەوتنیەوە لە شاری ووهان-ی چین لە كۆتاییەكانی ساڵی 2019.