تەمەن رێگر نییە لەبەردەم هاوسەرگیری: لە تەمەنی 103 ساڵیدا دووبارە بووە زاوا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • تەمەن رێگر نییە لەبەردەم هاوسەرگیری: لە تەمەنی 103 ساڵیدا دووبارە بووە زاوا

تەمەن رێگر نییە لەبەردەم هاوسەرگیری: لە تەمەنی 103 ساڵیدا دووبارە بووە زاوا

لە تەمەنی 103 ساڵی بۆ جاری سێیەم بووە زاوا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
تەمەن رێگر نییە لەبەردەم هاوسەرگیری: لە تەمەنی 103 ساڵیدا دووبارە بووە زاوا
0

لایک

لە رووداوێکی نامۆدا، پیاوێک لە عێراق کە تەمەنی 103 ساڵی تێپەڕاندووە، بۆ جاری سێیەم هاوسەرگیری دەکات.

موخلیف فەرهود مەنسوری، دانیشتووی ناحیەی سۆمەرە لە پارێزگای دیوانییە، بەگوێرەی وتەی کوڕەکەی، باوکی لەدایکبووی 1919ـیە و تەمەنی 103 ساڵە، دوای ئەوەی هاوسەری یەکەمی لە 1988 کۆچی دوایی دەکات، داوای ژنی دووەم دەکات و ئەویش ساڵی رابردوو کێشەی لەگەڵ دروست دەبێت و دەگەڕێتەوە ماڵی باوکی، بەڵام ئەمجارەیان داوای ژنی سێیەمی کرد و ئێمەش کەسێکی شیاومان بۆ دۆزییەوە لەدایکبووی 1985ـە.

شایەنی باسە، ناوبراو سەرەڕای ئەوەی ئەو تەمەنەی هەشیەتی توانایەکی باشی جەستەیی هەیە.