ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی كابول روویدا و وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی تاڵیبانیش ده‌ڵێت، ته‌قینه‌وه‌كه قوربانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 01ـی كانوونی دووه‌می 2023، عەبدول نەفی تاکوور، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومەتی تاڵیبان به ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی وت، تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی سەربازی کابول روویداوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس کوژران و برینداربوون.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تاڵیبان ئاشکراشیکرد، تەقینەوەکە بەرەبەیانی یەکەم رۆژی ساڵی نوێ روویداوە و لێکۆڵینەوەکانیش لە رووداوەکە بەردەوامن.
راشیگەیاند، تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکەیان بۆ دەرنەکەوتووە، بەڵام بەهۆی نزیکی شوێنی تەقینەوەکە لە فرۆکەخانەی سەربازی کابولەوە پێشبینی دەکەن، بکەرەکان هەوڵیاندابێت فرۆکەخانەکە بکەنە ئامانج.