شه‌وی رابردوو له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب به دوو ئۆتۆمبێل له ناوچه‌ی مه‌زار شه‌ریفی باكووری ئه‌فغانستان، چەندین کەس كوژران و برینداربوون.
محه‌مه‌د ئاسف وه‌زیری، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی له مه‌زاری شه‌ریف رایگه‌یاندووه،”دوو بۆمب به دوو ئۆتۆمبێلی پیكاب ته‌قیونه‌ته‌وه كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كان دانرابوون، له‌ئه‌نجامیشدا نۆ كه‌س كوژران و سێزدە كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون”.
هه‌ر دوای ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و دوو بۆمبه‌ش، چه‌كدارانی داعش به‌رپرسیارێتی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه راگه‌یاند و ئاشكرایانكرد، كه له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانیانه‌وه هه‌ردوو بۆمبه‌كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كان دانراون.
جێی باسە، هه‌فته‌ی رابردوو له خوێندنگایه‌كی ئاماده‌یی له رۆژئاوای كابول ته‌قینه‌وه روویدا و نزیكه‌ی شەش كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.