سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین بە ئاژانسە ناوخۆیەکانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له‌ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵی سنووری قه‌زای بێجی، هاووڵاتیه‌ک كه پیشه‌ی شوانه كوژراوه و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربووه.
به‌وته‌ی سەرچاوە ئەمنییەکە، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگای كشتوكاڵی گوندی “ئه‌بو كدور”ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی سینیه‌ی قه‌زای بێجی “باكووری رۆژئاوای پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین”، بۆمبێكی چێندراو ته‌قیوەته‌وه له ئاکامیشدا هاووڵاتیه‌ک كه پیشه‌ی شوانه كوژراوه و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربووه.
ئاماژە بەوەشکراوە، هێزێكی ئه‌منی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه، كوژراو و برینداره‌كه‌یان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كردووه، هاوكات لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێكردووه و گه‌ڕان و كێوماڵی ده‌وروبه‌ری ناحیه‌ی سینیهیان ئه‌نجامداوه به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆمبه‌كه‌یان چاندووه.