بەوتەی سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە پارێزگای سەڵاحەددین، تەقینەوەی بۆمبێک لە سنووری پارێزگاکە 4 قوربانی لێکەوتەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی راگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە لیوای ئەرکە تایبەتەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە کاتی ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنین لە زڵوعییە سنووری باشووری پارێزگای سەلاحەددین 2 پۆلیس کوژران و 2ـی دیکەش برینداربوون.