ئەمڕۆ سێشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنیی بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاندووە، لەمیانی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە سنووری پارێزگای نەینەوا، دوو سەربازی عێراقی برینداربوون.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، “بۆمبێکی چێندراو لە گوندی حەسەن باکووری شاری موسڵ بە لیوای 3ـی فیرقەی 16ـی سوپای عێراقدا تەقیوەتەوە.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا، دوو سەربازی عێراقی برینداربوون.