لە ئەبوزەبی، له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی غازێك لهچێشتخانهیهكدا 2 كه‌س گیانی لەدەستدا و زیاتر له 120 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
پۆلیسی ئه‌بوزه‌بی پایتەختی ئیمارات له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، بتڵێکی غاز لە چێشتخانه‌یه‌كی ناوچه‌ی خالیدیه تەقیوەتەوە.
بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، لە ئاکامی تەقینەوەکەدا 120 كه‌س برینداربوون و 2 كه‌سیش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یانه‌وه و پاش گه‌یاندنیان بۆ نه‌خۆشخانه گیانیان لەدەستداوە.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كان، جگه له‌زیانه گیانیه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه زیانێكی زۆری ماددی به دوكانه‌كان و ڕووبه‌ری 6 باڵه‌خانه گه‌یاندووه، له‌ئێستاشدا تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له‌هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌دان كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه دروستبووه.