لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە مزگەوتێکی ئەفغانستان دەیان کەس بوونە قوربانی
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە مزگەوتێکی ئەفغانستان دەیان کەس بوونە قوربانی

لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە مزگەوتێکی ئەفغانستان دەیان کەس بوونە قوربانی

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە مزگەوتێکی ئەفغانستان دەیان کەس بوونە قوربانی
0

لایک

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەکاتی بەرێوەچوونی نوێژی هەینی، تەقینەوەیەک لە مزگەوتێکی شاری هەراتی رۆژئاوای ئەفغانستان روویدا و ژمارەیەک کوژرا و برینداری لێکەوتەوە. (یەکێک لە کەسایەتییە نزیکەکانی تاڵیبان لەناو کوژراوەکاندایە).

مەحمود رەسوڵی، وتەبێژی پۆلیسی هەرات رایگەیاند، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی بەرێوەچوونی نوێژی هەینی تەقینەوەیەک روویداوە، کە لە دیوی دەرەوەی مزگەوتێکدا بووە، لە ئەنجامدا (مەجیب ئەلرەحمان ئەنساری) پیاوی ئاینی و کەسایەتی نزیک لە تاڵیبان کە بەڕێگەوە بووە بۆ مزگەوتەکە کوژراوە، هاوکات ژمارەیەک پاسەوان و هاووڵاتیانی مەدەنی دیکە کوژراون کە زیاتر لە 14 کەس دەبن و نزیکەی 40 کەسی دیکەش برینداربوون”.

تەقینەوەکە لەکاتێکدایە، دوو هەفتە لەمەوبەر تەقینەوەیەک یەکێک لە مزگەوتەکانی رۆژئاوای کابوڵی هەژاند و لەئەنجامدا 21 کەس کوژران و 33ـی دیکەش برینداربوون، کە لەناویاندا کەسایەتیەکی نزیک لە تاڵیبان و براکەی هەبوون.