تەقینەوەیەک لە سووریا؛ 38 کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە

تەقینەوەیەک لە سووریا؛ 38 کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
تەقینەوەیەک لە سووریا؛ 38 کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە
0

لایک

ئەمڕۆ پێنجشەممە، له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو پاسێكی سه‌ربازی له‌ سنووری دیمه‌شق كرده‌ ئامانج، لە ئەنجامدا 21 كوژراو و 17 برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

لەمبارەیەوە، روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، تا ئێستا ژماره‌ی كوژراوه‌كان گه‌یشتووه‌ته‌ 21 كه‌س و ئه‌گه‌ری زۆره‌ ژماره‌ی كوژراوه‌كان زیاتر به‌رزببێته‌وه‌ چونکە دۆخی ته‌ندروستی به‌شێک له‌ برینداره‌كان ناجێگیره‌.

جێی باسە، تا ئێستا هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ به‌ئامانجكردنی ئۆتۆمبێله‌ سه‌ربازیه‌كه‌ی سووریا رانه‌گه‌یاندووه‌.