تەقینەوەیەک لە گهڕهكی كازێوهی نزیک گۆیژە سیتی لە سلێمانی روویدا و بەهۆیەوە 4 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 15 کەسی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقینەوەکە لە خانوویەکی گەڕەکی کازێوەی سلێمانی بەهۆی تەقینەوەی غازی شل (ئیل پی جی) روویداوە و لە ئەنجامدا 4 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 15 کەسی دیکەش برینداربوون.
هەروەها، سێ خانوو بەهۆی تەقینەوەکە بە تەواوی رووخاون و 10 تیمی فریاکەوتنی خێرا لە شوێنی رووداوەکەن بۆ گواستنەوە و فریاکەوتنی بریندارەکان و تیمەکانی بەرگریی شارستانی و ئاسایش و پۆلیسیش سەرقاڵی گەڕان و دەرهێنانەوەی ئەو کەسانەن کە لەژێر داروپەردووەکەدا مابنەوە.
پەیامنێجێی باسە، تائێستا ژمارەیەک برینداری تەقینەوەکە بە ئەمبوڵانس گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شار.