پۆلیسی مه‌درید-ی پایته‌ختی ئیسپانیا رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له نزیک باڵیۆزخانه‌ی ئۆكرانیا روویداوه و به‌هۆیه‌وه یه‌كێک له كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه به‌سه‌ختی برینداربووه.
به‌پێی هەواڵێکی کەناڵی TVE، پۆلیسی پایته‌ختی ئیسپانیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له نزیک باڵیۆزخانه‌ی ئۆكرانیا روویداوه و بەهۆیەوە کارمەندێکی باڵیۆزخانەکە برینداربووە و راستەوخۆش گواستراوەتەوە نەخۆشخانە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان، پاش ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی لێکۆڵینەوە چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و داتا و گرته ڤیدیۆییه‌كانیان تهماشاكردووهتهوه، دركیان به‌وه كردوه كه‌سێک له كامێراكانی چاودێرییه‌وه ده‌ركه‌وتووه و نامه‌یه‌كی داوه‌ته به‌رپرسانی باڵیۆزخانه‌كه، پاش ئه‌وه‌ش ته‌قینه‌وه‌یه‌ک روویداوه.
پۆلیسی مەدرید ئه‌وه‌ی روونكردووەته‌وه، پاشماوه‌ی تهقنهوهكه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستگه‌یشتن به باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئۆكرانیا قورسبووه و له ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له هۆكاری روودانی ته‌قینه‌وه‌كه ده‌ستیانپێكردووه.

1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا