لە گوندێكی سنووری قه‌زای شارباژێر بوتڵێكی غاز ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه ئافره‌تێک برینداربوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، له گوندی گه‌وره‌دێی سه‌ر به ناحیەی گاپیلۆن له سنووری قه‌زای شارباژێر بوتڵێكی غاز ته‌قیه‌وه و به‌هۆیه‌وه ئافره‌تێک برینداربوو.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئافره‌ته‌كه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و برینه‌كه‌ی سه‌خت نییه، بەڵام ماڵەکەی زیانی مادیی بەرکەوتووە.
شایەنی باسە، رۆژی پێنجشه‌ممه 17ـی تشرینی دووه‌می 2022، بەهۆی ته‌قینه‌وه‌ی سیسته‌می غازی ماڵێک له گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی سلێمانی، 15 كه‌س گیانیان لەدەستدا و 12 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌م رووداوه برینداربوون، هەروەها شەوی 21ـی تشرینی دووەمی 2022، لە رووداوێکی هاوشێوەدا بەهۆی تەقینەوەی تانکییەکی غاز لە شاری دهۆک شه‌ش کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر له 30 کەسی دیکەش برینداربوون.