تەقینی بوتڵێکی غاز لە چەمچەماڵ برینداربوونی ژنێکی لێدەکەوێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • تەقینی بوتڵێکی غاز لە چەمچەماڵ برینداربوونی ژنێکی لێدەکەوێتەوە

تەقینی بوتڵێکی غاز لە چەمچەماڵ برینداربوونی ژنێکی لێدەکەوێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
تەقینی بوتڵێکی غاز لە چەمچەماڵ برینداربوونی ژنێکی لێدەکەوێتەوە
0

لایک

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی تەکیەی چەمچەماڵ بەهۆی گڕگرتن و تەقینەوەی بوتڵی غازەوە، ژنێک لەکاتی ئامادەکردنی خوانی بەیانی بریندار بوو.

رووداوەکە کاتژمێر 06:00ی بەیانی روویداوە، بەهۆی گڕگرتنی بوتڵەکە و تەقینەوەیەوە، ژنەکە چەند شوێنێکی سووتاوە و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئافرەتەکە تەمەنی 50 ساڵە، لە نەخۆشخانەی سلێمانی چارەسەری پێویستی بۆ کراوە و لەئێستادا تەندروستیی جێگیرە.

بەهۆی ئەو رووداوەوە، بەشێکی زۆری ماڵەکە ئاگری گرتووە و داڕووخاوە. چەند خانوویەکی دراوسێکیان و ئۆتۆمبێلیش زیانیان پێگەیشتووە.