دوای ئەوەی تۆمارێکی دەنگی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، رێبەری تەریقەتی قادری، کە باس لە هاوەڵانی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) دەکات بڵاوکرایەوە، لەلایەن ژمارەیەک لە زانایانی ئایینی ئیسلامی کاردانەوەی لێکەوتەوە. تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێ: ئەو تۆمارە دەنگییە هیچ ئەسڵێکی نییە و دەستکاری کراوە.
لە روونکردنەوەکەی تەریقەتی قادری ئاماژە بەوەکراوە، “تۆمارێکی دەنگی کە بە ناشەرعی و نایاسایی دەستکاریکراو بڵاوبووەتەوە، تۆمەتی خۆشنەویستنی هاوەڵان دەدرێتە پاڵ شێخی دڵسۆزی تەریقەتمان بە مەبەست لەلایەن چەند کەسێکەوە بەبێ مەبەستیش لەلایەن خەڵکانی دیکەوە، تەریقەت دەزگای راگەیاندن و پەیجی فەرمی خۆی هەیە و بەیانی فەرمی خۆی بە ئاشکرا بڵاودەکاتەوە”.
لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەدا تەریقەتی قادری نووسیویەتی، “شێخ و تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی د. شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی و هەموو شوێنکەوتووانی ئەم تەریقەتە باوەڕمان وایە کە خۆشەویستی هاوەڵانی بەڕێزی پێغەمبەر (د.خ) ئەرکێکی شەرعی و ئیمانی و تەسەوفییە، بە تاجی سەر و نووری چاوی خۆمانی دەزانین، وەک ئەرکێکی ئایینی و ئیمانی بە فەرمانی شێخ و رابەری تەریقەتمان”.
تەریقەتی عەلییەی قادریئەوەشی راگەیاندووە، “ههموو هاوهڵانى پێغهمبهر نورى چاومانن، بهڵام تهریقهتمان له گهورهمان حهزرهتى على ( خواى لێ رازی بێت) وهرگیراوه”.
ئەوەشهاتووە، “خیلافهتى نێوان هاوهڵان له مێژوودا ههبووه، بهڵام باسكردنى له ئێستادا هیچ خزمهتێك ناكات و رازى نین شوێنكهوتووانی تەریقەتمان خۆیانى پێوه خهریك بكهن، چونکە ئەوە کاری زانایانی پسپۆڕە”.