به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ته‌رمی ژنێكی ته‌مه‌ن 45 ساڵ به‌كوژراوی له سنووری ناحیه‌ی ده‌ركار دۆزرایه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی زاخۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ته‌رمی ژنێک به ناوی (س. ڕ. ع) ته‌مه‌ن 45 ساڵ له سنووری ناحیه‌ی ده‌ركاری سه‌ر به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ به‌كوژراوی دۆزرایه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، “ته‌رمی ئه‌و ژنه كوژراوه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستیپێكردووه”.
شایەنی باسە، ته‌رمه‌كه ئاسه‌واری چه‌قۆی پێوه دیاره و تاكو ئێستاش هیچ كه‌سێک به‌تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌و ژنه ده‌ستگیرنه‌كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامن.