تەرمی پێنج کۆچبەری دیکە دەگەڕێندرێنەوە هەرێم
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • تەرمی پێنج کۆچبەری دیکە دەگەڕێندرێنەوە هەرێم

تەرمی پێنج کۆچبەری دیکە دەگەڕێندرێنەوە هەرێم

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
تەرمی پێنج کۆچبەری دیکە دەگەڕێندرێنەوە هەرێم
0

لایک

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حكومه‌تی هه‌رێمرایگه‌یاند، سبەی سێشه‌ممه‌ 12-04-2022، له‌سه‌ر ئه‌ركی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پێنج تەرمی دیکەی ئەو کۆچبەرانەی لە کەناراوەکانی یۆنان بەلەمەکەیان ژێرئاو کەوت دەگەڕێندرێنەوە هەرێم، دوای ئەوەی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ رێکارە یاساییەکان و پشکنینی DNA یان بۆ قوربانیان ئەنجامدا.

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ چارەنووسی ئەو کۆچبەرانەی دیكه‌ کە لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی سێ بەلەم لە نزیک دوورگەکانی یۆنان لە دەریای ئیجە بوونە قوربانی، تا ئێستاش لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکانی وڵاتی یۆنان لە پەیوەندی بەردەوام داین.

فه‌رمانگه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت، دوای گەڕاندنەوەی 9 تەرم لە مانگی شوبات و گەڕاندنەوەی (رێوار)ی تەمەن 11 ساڵ لەسەرەتای مانگی ئادار، بڕیارە سبەی تەرمی ژمارەیەک هاووڵاتی دیکەش کە لە هەمان رووداو ببوونە قوربانی بگەڕێندرێنەوە هەرێم.

وەک فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە هاوخەمی خۆمان بۆ کەس و کاری قوربانیان و بێسەرو شوێنان دەردەبڕین و هیوادارین چیتر گەنجانمان تووشی رووداوو کارەساتی نەخوازراو نەبنەوە. هاوکات سوپاسی وەزارەتی دەرەوەی فیدڕاڵ و وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و باڵیۆزخانەی عێراق لە یۆنان و حکومەتی یۆنان و کونسوڵی گشتی ئەو وڵاتە لەهەرێم و رێکخراوە خێرخوازەکان دەکەین کە هاوکارو هەماهەنگی کار بوون لەگەڵمان.