تەرمی پێشمەرگەیەک لە قەزای سەیدسادق دۆزرایەوە و شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە دیارە.
ئەمڕۆ دووشەممە 11-07-2022، تەرمی پێشمەرگەیەکی لە دایکبووی 1991 بە ناوی شاخەوان عەبدوڵڵایە گەیەنراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە قەزای سەیدسادق، کە شوێنەواری فیشەکی پێوە دیاربووە و پاش رێکارە پزیشکییەکان، تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.
رووداوەکە لە نزیک باخەکانی نێو سەیدسادق روویداوە کە نزیکی ماڵی ئەو پێشمەرگە بووە کە لە بەرگری و فریاکەوتنە، بەڵام ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.
بەگوێرەی وتەی کەسوکاری پێشمەرگەکە، قوربانییەکە لە شەوەوە دیار نەماوە و ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.