تەرمی هاووڵاتییەکی تورک لە هەولێر دۆزرایەوە

تەرمی هاووڵاتییەکی تورک لە هەولێر دۆزرایەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر(ئەربیل) رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و هێزه‌كانیان ئاگادارکرانەوە لە بوونی تەرمێک، دوای گه‌یشتنیان بۆ شوێنی رووداوه‌كه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ ته‌رمه‌كه‌ هاووڵاتییه‌كی توركه‌.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
تەرمی هاووڵاتییەکی تورک لە هەولێر دۆزرایەوە
0

لایک

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر(ئەربیل) رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و هێزه‌كانیان ئاگادارکرانەوە لە بوونی تەرمێک، دوای گه‌یشتنیان بۆ شوێنی رووداوه‌كه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ ته‌رمه‌كه‌ هاووڵاتییه‌كی توركه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد، “ئه‌مشه‌و هێزه‌كانمان ئاگادارکرانەوە لە بوونی تەرمێک لە فلکەی زراعە لەناو بینایه‌کدا، دوای گەیشتنی هێزەکانیان بۆ شوێنی روووداوه‌كه‌ دەرکەوت کە کەسێکه‌ ناوی (عیسی خەلیل ئۆنەل)، بە رەگەز تورکە و تەمەن 64 ساڵه‌”.

ئەوەش هاتووە، لەلێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە، کە تەرمەکە ماوەیەکە لەوێ کەوتووە و رەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا، بۆ ئەوەی هۆکاری مردنەکەی بزانرێت، هێزەکانیان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ گەیشتن بە هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە.