تێکەڵکردنی ئەم دوو دەرزییە قەدەغەیە

تێکەڵکردنی ئەم دوو دەرزییە قەدەغەیە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
تێکەڵکردنی ئەم دوو دەرزییە قەدەغەیە
0

لایک

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم دەرزیی تێکەڵە قەدەغە دەکات، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی هەرێمیش دەڵێت تێکەڵکردنی هەردوو دەرزیی ڤۆڵتارین و دیکادرۆن زیانی تەندروستی هەیە، بۆیە قەدەغە دەکرێت.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای ئەم مانگەوە گشتاندنێک بە ژمارە 1356 ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی لە هەولێر(ئەربیل)، سلێمانی، دهۆک، راپەڕین، کۆیە، هەڵەبجە و گەرمیان کردووە و داوا دەکات تێکەڵکردنی هەردوو ئەمپول”دەرزی”ی ڤۆڵتارین و دیکادرۆن لەیەک سرنجدا قەدەغە بکرێت و رێگە بەبەکارهێنانی نەدرێت.

د.کاوە خەلیل ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە 14ی شوباتی 2022 بە میدیا نێوخۆییەکانی راگەیاند، “نووسراوەکمان لەو بارەیەوە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عێراقەوە پێگەیشتووە و لەسەر رێنمایی ئەوان تێکەڵکردنی ئەو دوو دەرزییە قەدەغە دەکرێت، چونکە زیانی تەندروستی هەیە”.