تێسلا نرخی ئۆتۆمبێلەکانی لە 3 وڵات بەرزکردەوە

تێسلا نرخی ئۆتۆمبێلەکانی لە 3 وڵات بەرزکردەوە

کۆمپانیای تێسلا لە هەریەک لە ئەمریکا، چین، کەنەدا و ژاپۆن نرخی ئۆتۆمبێلەکانی Model 3 و Model Y بەرزکردەوە.

ئایار 2, 2023 21:43
تێسلا نرخی ئۆتۆمبێلەکانی لە 3 وڵات بەرزکردەوە
0

لایک

کۆمپانیای تێسلا لە هەریەک لە ئەمریکا، چین، کەنەدا و ژاپۆن نرخی ئۆتۆمبێلەکانی Model 3 و Model Y بەرزکردەوە.

تێسلا بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی کە لە ماوەی ئەمساڵدا چەندین جار داشکاندنی لە نرخەکانیدا کردووە، ئەمجارەیان نرخی ئۆتۆمبێلەکانی لە بازارە گرنگەکاندا بەرزکردەوە.

بەپێی ئەو لیستی نرخانەی کە لە ماڵپەڕی فەرمیی کۆمپانیاکەدا بڵاوکراوەتەوە، لە چین نرخی تێسلای Model 3 لە 229 هەزار و 900 یوانەوە بۆ 231 هەزار و 900 یوان (33 هەزار و 549 دۆلار) بەرزبووەتەوە و نرخی ئۆتۆمبێلی Model Yش دوو هەزار یوان زیادبووە.

تێسلا Model Y

لە ئەمریکا، زنجیرەی Model 3 و Model Y 250 دۆلار زیادکرا.

هاوکات تێسلا لە کەنەدا و ژاپۆن نرخی هەندێک لە ئۆتۆمبێلەکانی بەرزکردەوە.

سەرەڕای بەرزکردنەوەکان،نرخی ئۆتۆمبێلەکانی تێسلا لە سەرەتای ساڵەوە بەهۆی ئەو داشکاندنانەی کە چەندین جار لە سەرانسەری جیهان بە چین و ئەورووپاوە بە مەبەستی بووژانەوەی خواست ئەنجامدرا، لە بنی نرخەکان مایەوە.

En az 10 karakter gerekli