4 تیرۆریستی داعش دەستگیردەکرێن

4 تیرۆریستی داعش دەستگیردەکرێن

لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای سەڵاحەددین، 4 تیرۆریستی داعش دەستگیرکران.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
4 تیرۆریستی داعش دەستگیردەکرێن
0

لایک

لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای سەڵاحەددین، 4 تیرۆریستی داعش دەستگیرکران.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای سەڵاحەددین، چوار تیرۆریستیی داعشیان دەستگیرکردووە.

باس لەوەش کراوە، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان لە لێکۆڵینەوەکاندا، دانیان بەوەدا ناوە کە، لە ماوەکانی رابردوودا، چەندین کردەی تیرۆریستییان دژبە ھێزە ئەمنییەکان و ھاووڵاتییان ئەنجامداوە، ھەروەھا پاڵپشتی لۆجستییان پێشکەش بە تیرۆریستانی داعش کردووە.

تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان دوای وەرگرتنی وتەکانیان، رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان گیراوەتەبەر.