تۆیۆتا، کۆمپانیای زلهێزی ژاپۆنی دروستکردنی ئۆتۆمبێل بە فڕۆشتنی 10.5 ملیۆن ئۆتۆمبێل، بووە پڕفرۆشترین کۆمپانیای جیهان بۆ ئۆتۆمبێل لە ساڵی 2021.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی کۆمپانیاکە، بە گشتی ئەو کۆمپانیانەی لەخۆی گرتووە وەکو (دایهاتسو و هینۆ”بەرهەمهێنانی بارهەڵگر”)، لە ساڵی 2021ـدا لە سەرانەسەری جیهان نزیکەی 10.5 ملیۆن ئۆتۆمبێلی فڕۆشتووە، کە ئەمەش بەگوێرەی ساڵی 2020، فڕۆشتنی بەرهەمەکانی بەرێژەی ٪10.1 زیادیکردووە.