دەزگای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان بە 5 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری کریستال دەستگیرکردووە.
دەزگاکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، “ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوای دەستکەوتنی زانیاریی دروستی هەواڵگری، توانرا بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و دەزگای هەواڵگری سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق تۆمەتبارێک لە پارێزگای میسان دەستگیربکرێت، کە کاری گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بووەبۆ دەرەوەی پارێزگای میسان”.
ئەوەش هاتووە، لەمیانی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە دەستگیراوە بەسەر 5 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری کریستال.