تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون لە دهۆک تۆماردەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون لە دهۆک تۆماردەکرێت

تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون لە دهۆک تۆماردەکرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون لە دهۆک تۆماردەکرێت
0

لایک

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی پارێزگای دهۆک  رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربون له‌ پارێزگاكه‌ تۆماركراوه‌ كه‌ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 34 ساڵه‌.

ئەفراسیاب موسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو پشكنین بۆ هاووڵاتیه‌ک كرا به‌گومانی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون، ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ی ده‌رچوو، ده‌ركه‌وت توشی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ بووه‌ و له‌ئێستاشدا له‌ژێر چاودێری پزیشكدایه‌.

وتیشی، “ئه‌و تووشبووه‌ خه‌ڵكی قه‌زای شنگاله‌ ته‌مه‌نی 34 ساڵه‌، پیشه‌ی جوتیاره‌، هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ئاژه‌ڵێكی سه‌ربڕیووه‌ دیاره‌ ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ تووشی تای خوێنبه‌ربوون بووه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌”.

ئاماژی به‌وه‌شكرد، تووشبووه‌كه‌ له‌ئێستادا بارودۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره‌ و باش نییه‌، ده‌رمانی تایبه‌تی پێده‌درێت وه‌ک هێوركه‌ره‌وه‌ و ده‌رمانی ڤایرۆسات، به‌ڵام هیچكام له‌ده‌رمانه‌كان به‌ڕێژه‌ی ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشیه‌ ناكه‌ن.