دواى 75 رۆژ لە داخرانى بەهۆى کارەکانى نۆژەنکردنەوەى، تونێلى دەربەندیخان کرایەوە و قائیمقامى شارەکەش دەڵێت: گرفتى دەربەندیخان تەنها رێگاوبان نیە.
ئەمڕۆ هەینى، دواى تەواوبوونى کارەکانى نۆژەنکردنەوەى، لە مەراسیمێکدا تونێلى دەربەندیخان بەڕووى شۆفێران و هاووڵاتیاندا کرایەوە.
لە مەراسیمى کردنەوەى تونێلەکەدا، سلێمان محەمەد رایگەیاند: سوپاسى خەڵکى دەربەندیخان و ناوچەکە دەکەین کە بەهۆى کارەکانى نۆژەنکردنەوەى تونێلەکە رێگاى یاریدەدەریان بەکارهێناوە و لەو ماوەیەشدا تەنها یەک هاووڵاتى بەرەگەز عەرەب بەهۆى رووداوى هاتوچۆ گیانى لەدەستداوە کە شۆفێرێکى بارهەڵگربووە و بەهۆى نەشارەزایى رێگاوبانەکە و پابەندنەبوون بە یاساکانى هاتووچۆ تووشى رووداوەکە بووە.
وتیشى،”گرفتى دەربەندیخان تەنها رێگاوبان نیە، بەڵکو ئێستا دوو کێشەى سەرەکى دیکە بەرۆکى دەربەندیخانیان گرتووە، ئەوانیش گرفتى کەرتى تەندروستى کە ماوەى شەش ساڵە پەکى کەوتووە و گرفتى ئاوى خواردنەوەى پاک کە بووەتە هۆى دروستبوونى چەندان نەخۆشى.
لاى خۆیەوە وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایگەیاند: لەئایندەیەکی نزیکدا پڕۆژەی رێگای ناوتاق لە دەربەندیخان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆ ئەوەی تاوەکو دروستکردن و تەواوبوونی تونێلی دوەمی دەربەندیخان وەک رێگایەکی جێگرەوە هاووڵاتیان سوودی لێ ببینن. جگەلەوەش لەسەر داوای دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، رێگای دووڕیانی ژاڵەناو سی مەتری رێڕەوی بارهەڵگرەکان لە دەربەندیخان قیرتاو دەکرێت، کە درێژییەکەی (7)کم و بڕی (487.790.000) ملیۆن دیناری لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆ تەرخاکراوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لەسەر داوای دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و دوای ئاراستەکردنی نوسراو و دەرخستە، وەزارەتی دارایی بە نوسراوی ژمارە (8343) و بە واژۆى وەزیری دارایی، رەزامەندی بۆ تەرخانکردنی بڕی (187.828.000)ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی چاککردن و نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دەربڕی. بەمەبەستی چاککردنی تونێلەکەو کارئاسانیکردن بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان